سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق: كێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان لەسەر 4 وەزارەتەكە به‌رده‌وامه‌

پێك نه‌هاتنى لایه‌نه‌كان هیچ بنەمایەكی راستی نیه‌


سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كێشە لەنێوان لیستە سیاسییەكان لەسەر چوار وەزارەتەكە هەیە و هێشتا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، ئەوەی لە ماوەی رابردوو بڵاوكرایەوە كە هەردوو هاوپەیمانی چاكسازی و بنیاد كە گەیشتوونەتە رێككەوتن، هیچ بنەمایەكی راستی نەبووە. 

محه‌ممه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، چاوەڕوان بوون لە وەرزی بەهارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران ناوی كاندیدانی چوار وەزارەتەكە رەوانەی پەرلەمان بكات، بەڵام بەهۆی بەردەوامی كێشەی سیاسی نێوان لیستەكان هێشتا سەرۆك وەزیران نەیتوانیوە ناوی كاندیدەكان رەوانە بكات.

 حەلبووسی گوتیشی، مانەوەی ئەو وەزارەتانە بەبێ وەزیر بۆ ماوەیەكی زۆر جێی داخە، بۆیه‌ پێویستە لیستە سیاسییەكان لە ماوەیەكی دەستنیشان كراودا ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە.