فازڵ میرانی: پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكەن

بەمزووانە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان لایەنەکان یەکلایی دەبێتەوە


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15 ى 4 ى 2019 ، فازل میرانى سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان له‌لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى و ده‌زگاكانى دیكه‌ى راگه‌یاندن له‌باره‌ى ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایگه‌یاند پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكەن و رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانیش نزیكە

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەگەڵ گۆڕان رێككەوتن تەواو بووه‌  و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەكەین.

فازڵ میرانی راشیده‌گه‌ێنێت بەمزووانە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان لایەنەکان یەکلایی دەبێتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەگەڵ گۆڕان دانوستاندن و گفتوگۆمان لە بارەی بوونی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دەبێ یەكتر رازی بكەین و بەرژەوەندییە حزبییەكان بخەینە دوای بەرژەوەندی میللەتەكەمان.


فازل میرانى هه‌روه‌ها وتیشى ئەگەر لەگەڵ یه‌كێتی‌ رێککەوتن واژۆ نەكەین، ئەدی چۆن ھەنگاوی دیكە بھاوێژین.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز