به‌ ڤیدیۆ..رووداوێكی ترسناك له‌ نێوان دوو فرۆكه‌ ببینه‌

 له‌یه‌كێك له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی وڵاتی نیپاڵ

 له‌یه‌كێك له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی وڵاتی نیپاڵ ، رووداوێكی ترسناك له‌ نێوان فرۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و فرۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ر روویدا.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت جوڵه‌ی فرۆكه‌كان ئاساییه‌ به‌ڵام له‌و كاته‌ی فرۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ر له‌ شوێنی دیاركراوی خۆی ، ده‌نیشتێته‌وه‌ دوایی چه‌ند چركه‌یه‌ك فرۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌ست به‌فڕین ده‌كات به‌ڵام، له‌دوایی چه‌ند مه‌ترێك له‌شوێنی هه‌ڵسانی ده‌رده‌چێت ، به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناك خۆی ده‌كێشێت به‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌.

له‌م رووداوه‌دا فرۆكه‌وانی فرۆكه‌كه‌ ،له‌گه‌ڵ دوو پۆلیس كه‌له‌ نزیك هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ وه‌ستابوون گیانیان له‌ده‌ست دا ، وه‌ چوار كه‌سی تری بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌/  سپۆتینگ

 وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران