كۆمپانیای "Acer" به‌چه‌ند لاپتۆپێكی بێوێنه‌ هه‌وادارانی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات!

تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر خێرا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داتا و وێنه‌ و ڤیدیۆكان
كۆمپانیای "Acer" له‌ نمایشی ئه‌مدواییه‌یدا له‌ شاری نیویۆرك، كۆمه‌ڵێك له‌ لاپتۆپه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی نمایشكرد، كه‌ تایبه‌تمه‌ندیی بێوێنه‌ له‌خۆده‌گرێت.
گرنگترین ئامێر كه‌ كۆمپانیاكه‌ نمایشیكرد، ئه‌ویش لاپتۆپی جۆری "Predator Helios" هه‌ڵگرتبوو، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌وادارانی یاری ڤیدیۆیی و، ته‌یاركراوه‌ به‌ ته‌خته‌ كلیلێك له‌جۆری "HyperDrift"، ده‌خزێت به‌ره‌و به‌كارهێنه‌ر له‌كاتی یاریكردن، بۆ ئه‌وه‌ی باش بگونجێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌سی به‌كارهێنه‌ر و، ته‌یاركراوه‌ به‌ هه‌واگۆڕكێكی گه‌وره‌تر بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای لاپتۆپه‌كه‌.
قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 17.3 ئینج ده‌بێت و، دیزاینكراوه‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری "Intel Core i9" له‌ نه‌وه‌ی نۆیه‌م و، چاره‌سه‌ركه‌ری وێنه‌كان له‌جۆری "Nvidia GeForce RTX 2080" و، یادگه‌یه‌ك به‌قه‌باره‌ی 64 گێگابایت و، دیسكێكی هه‌ڵگرتنی ناوخۆیی "SSD" به‌توانای 1 تێرابایت و، نرخی ئه‌م لاپتۆپه‌ به‌ 1200 دۆلاره‌.
ئامێرێكی ده‌گمه‌نی دیكه‌ له‌م نمایشه‌ كه‌ نمایشكرا، ئه‌ویش لاپتۆپی "ConceptD"ه‌، كه‌ كۆمپانیای "Acer" په‌ره‌ی پێداوه‌ و، تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر خێرا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داتا و وێنه‌ و ڤیدیۆكان.
ئه‌م لاپتۆپه‌ دیزاینكراوه‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری "Intel Core i9" له‌ نه‌وه‌ی نۆیه‌م و، یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری وێنه‌كان له‌جۆری Nvidia Quadro RTX 4000 و، یادگه‌یه‌ك به‌قه‌باره‌ی 64 گێگابایت و، دیسكێكی هه‌ڵگرتنی ناوخۆیی كه‌ ده‌گاته‌ 2 تێرابایت و، نرخی ئه‌م لاپتۆپه‌ 1699 دۆلاره‌.
سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران