جۆن بۆڵتن سه‌باره‌ت به‌ ئێران گفتوگۆ له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسڕائیل ده‌كات

بۆڵتن: به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی تێكده‌رانه‌ی ئێران

جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌مزووانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێران دیدار و گفتوگۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسڕائیلییه‌كه‌ی.

جۆن بۆڵتن رۆژی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تیی: چاوه‌ڕێم تا رۆژی دووشه‌ممه‌ دیدار له‌گه‌ڵ مئیر شابات راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسڕائیل بكه‌م.

له‌ درێژه‌دا بۆڵتن نووسیویه‌تیی: ئێمه‌ ته‌وه‌ری زۆرمان هه‌یه‌ تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌تایبه‌تیی به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی تێكده‌رانه‌ی ئێران و یاریزانه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناچه‌كانی دیكه‌ی جیهان كه‌ بوونیان ده‌بێته‌ مایه‌ی ناسه‌قامگیریی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا