ئەمڕۆ لوتكەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێ له‌ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌

به‌مەبەستی تاوتوێ كردنی چەندین دۆسیەی ستراتیژی هاوبەش

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە لوتكەی بەغدای پەرلەمانانی وڵاتانی دراوسێی عێراق ئەمڕۆ شەممە دەست بە كارەكانی دەكات ، هەڵێكی بە نرخە بۆ بەستنی هاوپەیمانیەتی ستراتیژی ئەمنی و ئابووری لە گەڵ وڵاتانی بەشدار بوو .

لە بەیاننامەكەدا حەداد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گەیشتنی شاندی وڵاتانی بەشدار بوو بۆ لوتكەی بەغدا كە كارەكانی ئەمڕۆ 20ی نیسان 2019 دەست پێدەكات و ئەو لوتكەیەی بە گرنگ وەسفكرد كە مەبەستی تاوتۆی كردنی چەندین دۆسیەی ستراتیژی هاوبەشە و جەخت لە سەر سەقامگیری و گەشەسەندن دەكاتەوە لەو وڵاتانە

 

سوهێل تاهیر .. كوردستان تیڤی