بەهۆی هەڕەشەلێكردنیان 20 هەزار پزیشك عێراقیان جێهێشتووە

موقتەدا صەدر : هەڕەشەكردن لە پزیشكان كارەساتە

دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە 26ی مانگی شوباتی 2019 بڵاویكردەوە كە زیاتر لە 20000 پزیشك لە عێراق بەهۆی خراپی بژێویان و كەمی پارەی پشكنینی نەخۆش بەبەراورد لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان , هەروەها بەهۆی ئەو هەڕەشانەی كە لێیان دەكرێت لە لایەن خەڵكەوە كۆچیان كردووە بۆ وڵاتانی دیكە .

لەمبارەوە ئەمڕۆ موقتەدا صەدر سەركردەی بزوتنەوەی صەدر هەڕەشەكردنی پزیشكانی بە كارەسات وەسفكرد و روونیكردەوە كە كارەساتێكی دیكە لەو وڵاتە ئەوەیە كە نەخۆش هەڕەشە لە پزیشك دەكات ، كاتێك چارەسەریان وەك پێویست نابینن یان لە ئەنجامی نەشتەرگەرییەك دووچاری حالەتی خراپتر دەبنەوە .

موقتەدا صەدر ئەوەشی راگەیاند كە هەڕەشەكان هەڕەشەی كوشتن و وەرگرتنی تۆڵەیە لە رێگەی عەشایری و وازیان لە رێگەی یاسایی و دادگاكان هێناوە و پشتیان لێكردووە .

 

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی