مەكتەبی سیاسی پارتی جەژنی قیامە لە خوشك و برایانی مەسیحی پیرۆز ده‌كات

بەهیوای ژیانێکی ئارام و پڕ لە خێروخۆشی و ئاسوودەیی


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی سەرجەم خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و جیهان كرد، بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و جیهان دەكەین،  ئاواتەخوازین ئەو جەژنەتان بەوپەڕی بەختەوەریی و ئارامیی و ئاسوودەیی بەسەرببەن.

هیوادارین ئەو جەژنە موژدەبەخشی كۆتایی هێنان بێت بە كێشە و گیروگرفتەكانی خوشك و برایانی مەسیحی و پێكهاتە ئایینی و ئایینزاكانی دیكەو زیاتر هەوێنی لێبووردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی بێت.

لەو بۆنەیەدا دووبارە جەخت دەكەینەوە سەر بنەما رەسەنەكانی كوولتوری دێرین و رەگداكوتاوی هەمەرەنگیی لەرووی نەتەوە  و  ئایین و ئایینزاكانەوە و بەبێ  هەر جۆرە جیاكاریەك لە ئەرك و مافەكان، كە نەریت و كۆڵەگەیەكی راست و دروستی گەل و كۆمەڵگەی كوردستانیە و هیوادارین بەردەوام پتەوتر و بەهێزتر بێت.

دووبارە جەژنی قیامە لە خوشك و برایانی مەسیحی  پیرۆز بێت، بەهیوای ژیانێکی ئارام و پڕ لە خێروخۆشی و ئاسوودەیی.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان