راستی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ئێران له‌ سوریا ئاشكرا ده‌كرێت

له‌ دێر زوورو حه‌له‌ب

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریا، راستی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك پێگه‌و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ئێران له‌ دێر زوورو حه‌له‌ب ئاشكرا كردووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی سوریا ناسراو به‌ سانا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ پێگه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌مووی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌واڵه‌كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و دووره‌ له‌ راستی.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا داوای له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كردووه‌، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌م شێوه‌یه‌ ووریابن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك