دیۆكۆڤیچ سڕبی به‌ دانیێل مێدڤیدیڤی ڕوسی دۆڕا

له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مۆنتیكارلۆی فه‌ڕه‌نسی


نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مۆنتیكارلۆی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان كرد

 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، دیۆكۆڤیچ به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌ دانیێل مێدڤیدیڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان دۆڕا، سه‌ره‌تا مێدڤیدیڤ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ شه‌ش سێ برده‌وه

 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میشدا، دیۆكۆڤیچ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ شه‌ش چوار یه‌كسان كرده‌وه، پاشان یاریزانه‌ ڕوسیه‌كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌ شه‌ش دوو به‌ سوودی خۆی ته‌واوكردو گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی

 هاوكات دیۆكۆڤیچ درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی داو له‌ سێیه‌م پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ریه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ ماڵئاوایی كرد، له‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایشدا، مێدڤیدیڤ ڕووبه‌ڕووی دوسان لایۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی چلوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ لۆرێنزۆ سۆنێگۆی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی نه‌وه‌دوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو چلوحه‌وت خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش چوار، حه‌وت پێنج بوو