ڕافائێل نادالی ئیسپانی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌رگویدۆ پێلای ئه‌رژه‌نتینی تۆمار كرد

له‌پاله‌وانێتى تێنسی مۆنتیكارلۆ


له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی مۆنتیكارلۆ، یاریزانی ئیسپانی ڕافائێل نادال به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ گویدۆ پێلای ئه‌رژه‌نتینی برده‌وه‌و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگه‌ركرد

 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، نادال به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، دواتر ماتادۆره‌ ئیسپانیه‌كه‌‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می به‌ شه‌ش سێ به‌ سوودی خۆی ته‌واوكردو گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی

 له‌م قۆناغه‌شدا نادالی پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان ڕووبه‌ڕووی فابیۆ فۆنینی ئیتاڵی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ دوایین یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ بۆرنا چۆریچی كڕواتی برده‌وه

 جێگای باسه‌ نادال له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا یازده‌ جار نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌