كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 2 ڕاگه‌یه‌ندرا و پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ش له‌ ده‌ستپێكن

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى


واده‌ی دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 2 ى ساڵی 2019 ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستانى ڕاگه‌یاندرا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ڕۆژى 5 ى 5 ى 2019 ، ده‌ستپێكى واده‌ی دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگی 2 ده‌بێت

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ له‌ده‌ستپێكن

ڕاشیگه‌یاند دوای وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی خشته‌ و كاتى دیاری كراو بۆیان دابه‌ش ده‌كرێت

ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز