ئه‌مریكا هۆشداری به‌ڕووسیا ده‌دات

سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی مرۆیی له‌سوریا


گوته‌پێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی مرۆیی له‌ سوریا هۆشداری ده‌داته‌ ڕوسیا. 

مۆرگان ئۆرتاگوس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری داده‌ته‌ رژێمی سووریا و هەموو لایەنەکانی دیکەی سوریا به‌ تایبه‌تی ڕوسیا بەمەبەستی بەرگری لە کارەساتێکی مرۆیی گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و  کەمکردنەوەی گرژییەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن 

هەروەها مۆرگان ئۆرتاگوس لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئیدلب راگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌ : پێویستە هەر چی زووە تووندوتیژییەکان لەم ناوچەیە کۆتایی پێبێت و ئەم گرژییەکانە خزمەت بە سەقامگیری ناوچەکە ناکات.