ئه‌مریكا: ئێمه‌ نامانه‌وێ به‌شار ئه‌سه‌د بگۆڕدرێت

ئه‌مریكا: رووسیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیدلب سنووردار ده‌كات

جەیمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند" رووسیا به‌ ئه‌مه‌ریكاى گوتووه‌، كه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیدلب سنووردار ده‌بێت و ئامانجیان له‌م هێرشانه‌ راگرتنی هێرشه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریر ئه‌لشامه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی حمه‌یمیم له‌ نزیك لازقیه‌". 

وتیشى" ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ریكا گوشاره‌كانی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا زیاتر ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كه‌ پلاتفۆرمه‌ عه‌ره‌بی و رۆژئاواییه‌كان داوایانكردووه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی میانڕه‌وی نوێ له‌گه‌ڵ گه‌لی سووریا و وڵاتانی دراوسێی". 

جێفری له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی توركیا گوتی" پێشكه‌وتن له‌ دانوستاندنه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌درێژایی سنووری توركیا و سووریا بەدەستهاتووە. 

دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌مریكا رێگه‌ نادات ئێران بۆشایی ئه‌منی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بقۆزێته‌وه‌ و هێزه‌كانی له‌وێ جێگیر بكات". 

له‌باره‌ى چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌د، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند" ئێمه‌ نامانه‌وێ ئه‌سه‌د بگۆڕدرێت، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ره‌فتار و سیاسه‌تكردنی بگۆڕدرێت .