باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق هۆشدارى ده‌داته‌ هاووڵاتیانى

له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرساندنى هه‌ر گرژییه‌ك

باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2019، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشدارى دایه‌ هاووڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى له‌ بارگرژییه‌كانى عێراق و ئامۆژگارى هاوڵاتیانى كردووه‌ كه‌ هۆشیاربن له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرساندنى هه‌ر گرژییه‌ك، هه‌روه‌ها داواى له‌ هاوڵاتیانى كردووه‌ كه‌ سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن بۆ عێراق.

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى خۆیدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشدارى داوه‌ته‌ هاووڵاتیانى، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هۆشدارێكه‌ له‌ چوار خالدا روونكراوه‌ته‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانى ئه‌مریكا خراوه‌ته‌ڕو و تیایدا هاتووه‌ :-

.گه‌شتى و سه‌فه‌ر بۆ عێراق مه‌كه‌ن.

.له‌و شوێنانه‌ خۆ به‌دوور بگرن كه‌ به‌شوێنى ئه‌مریكیه‌كان ناسراوه‌.
.زانیارى ده‌رباره‌ى خۆتان مه‌دركینن.

.ئاگادار و سه‌رنجى ده‌وروبه‌رى خۆتان بن.

جێى ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌م هۆشدارییه‌ له‌دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ گرژى و ئاڵوزییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران زیادى كردووه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ ده‌كرێ، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وڵاته‌ یه‌ك گرتووه‌كانى ئه‌مریكا كه‌شتى فڕۆكه‌ هه‌ڵگرى ئابراهام لینكۆڵن به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست كه‌وته‌ ڕێ و له‌ كه‌نداو جێگیربووه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز