وه‌زیرێكی ئێرانی : 14 ملیۆن قوتابی ئاماده‌ی شه‌ڕكردنن

ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رپابوو

محه‌مه‌د بتحائی، وه‌زیری خوێندنی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌وا  14 ملیۆن قوتابی قوتابخانه‌كان ئاماده‌ی شه‌ڕكردنن .

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ رێكخراوی پاراستنی مافی منداڵان له‌ ئێران له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نستگرام ره‌خنه‌ی توندی له‌ لێدوانه‌كه‌ی بتحائی گرتووه‌و ده‌ڵێت: باشتره‌ جه‌نابی وه‌زیر ئاگای له‌ دیارده‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو قوتابییه‌كاندا بێت.

هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكیش بۆ رادیۆ فه‌ردا قسه‌یان كردووه‌و ده‌ڵێن: ره‌وانه‌كردنی منداڵان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ ، كارێكی ناشه‌رعییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوز