خشته‌ی مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان راگه‌یاندرا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى و كاته‌كانى دیكه‌ خشته‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگی 2 ى ساڵی 2019 به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت 


 رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 16 - 5 - 2019  موچه‌ى ناوخۆ ،  ئەنجوومەنی ئاسایش ،  دەزگای ئاسایش،  زێرەڤانی ،  بەرگری فریاكەوتن ، رەگەزنامەی هەرێم دابه‌ش ده‌كرێت 


بۆرۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 19 ى 5 ى 2019  مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانی شارەوانی ، كارەبا ،  گواستنەوە و گەیاندن ،  پلاندانان ،  كشتوكاڵ دابه‌شده‌كرێت 

  له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت ، دیوانی چاودێری دارایی ،  دەستەی گشتی مافی مرۆڤ ، دەستەی وەبەرھێنان ، دەستەی دەستپاكی ،  دەستەی ژینگە ،  ناوچەكانی دەرەوەی ھەرێم ، دەزگای گشتی مین ، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم 

 
بۆ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 20 ى 5 ى 2019 ، مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی ،  رۆشنبیری و لاوان ، ئاوەدانكردنەوە دابه‌ش ده‌كرێت 

له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان   ، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم   ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، په‌رله‌مانى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت 


 بۆرۆژى سێشه‌ممه‌ 21 ى 5 ى 2019 ، مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت ، رۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 22  ، 23 ى 5 ى 2019 مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى دابه‌شده‌كرێت 


ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز