"ئالوده‌بوون به‌ یارییه‌ ڤیدیۆییه‌كان" وه‌ك نه‌خۆشی پۆلێن كرا

كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی تاكه‌ كه‌س

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ئالوده‌بوون به‌ یارییه‌ ڤیدیۆییه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی نوێ پۆلێن كرد، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ ده‌بێته‌ "نه‌خۆشییه‌كی فه‌رمی" كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دانی پێدا داده‌نرێت.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "سكای نیوز"، ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكان ئه‌م شڵه‌ژانه‌یان به‌ ئالوده‌بوونی ره‌فتاری تایبه‌ت پۆلێن كرد، كه‌ خۆی له‌ به‌كارهێنانی چڕ و پابه‌ندبوون به‌ یارییه‌كانی كۆمپیوته‌ر یان یارییه‌ ڤیدیۆییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ ‌و كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی تاكه‌ كه‌س.

له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی "شڵه‌ژانی یارییه‌ ڤیدیۆیه‌كانی" خسته‌ نێو كارنامه‌ی پێداچوونه‌ی یازده‌یه‌مین بۆ پۆلێنكردنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كان و، له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات كه‌ ئایا ده‌بێته‌ نه‌خۆشییه‌كی به‌فه‌رمی دانپێدانراو یان نا.

په‌ره‌پێده‌رانی یارییه‌كان گوتیان، ئه‌وان گوێ به‌ مه‌ترسییه‌ زیادبووه‌كان ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌م شڵه‌ژانه‌ و هه‌نگاو له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌نێن، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گوتی، زۆرێك له‌ ئامرازه‌كانی كۆنتڕۆڵكردن ده‌به‌خشن به‌ دایكان و باوكان بۆئه‌وه‌ی بتوانن كۆنتڕۆڵی منداڵه‌كانیان بكه‌ن له‌ كاتی یاریكردندا.

 سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران