مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ و شارستانى دابه‌شده‌كرێت‌

ئه‌مرۆ و سبه‌ى

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 21 ى 5 ى 2019 ، مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ و رۆژى پێنجشه‌م 22 ، 23 ى 5 ى 2019 ، مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى دابه‌ش ده‌كرێت 


دوێنێ دووشه‌ممه‌  وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان  كۆتایی به‌لیستى مووچه‌ى مانگی 2 ى ساڵی 2019 ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان هێنا 

ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز