سیستەمی ئه‌ندرۆید چیتر پشتگیری مۆبایله‌كانی هواوی ناكا

كۆمپانیای گۆگل سزایه‌كی توندی خسته‌ سه‌ر كۆمپانیای هواوی

كۆمپانیای هواوی سزا ده‌درێ له‌لایه‌ن كۆمپانیای گۆگله‌وه‌ كه‌ پێشتر ڕیك كه‌وتبوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆیدی گۆگل له‌سه‌ر ئامێره‌كانیان به‌لام دواجار كۆمپانیای هواوی بێبه‌ش كرا له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆید له‌ گشت به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانیدا ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كۆمپانیای گۆگل خاوه‌ن و گه‌شه‌پێده‌ری سیستمی ئه‌ندرۆید ڕای گه‌یاند كه‌ به‌هۆی شكاندنی یاساكانی ئه‌مریكاوه‌ له‌لایه‌ن هواویه‌وه‌ ناچارن كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی هواوی له‌ گشت خزمه‌تگوزارییه‌كانی سیستمی ئه‌ندرۆید بێبه‌ش بكه‌ن.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ كۆمپانیای هواوی به‌ نیازی راگه‌یاندنی سیستمێكی نوێه‌ تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی و چیتر سیستمی ئه‌ندرۆید به‌كار ناهێنێ و شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌ ئێستادا گرینگترین ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ی سیستمی ئه‌ندرۆید كه‌ هواوی لێی بێبه‌ش كراوه‌ نه‌رمه‌واله‌كانی پله‌ی ستۆری و جیمه‌یل و گشت به‌رهه‌مه‌ ئۆنلاینه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ سیستمی ئه‌ندرۆیده‌وه‌ كه‌ گۆگل به‌رپرسیاره‌تی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ

و هه‌روه‌ها كۆمپانیای گۆگل رای گه‌یاند كه‌ ئه‌م سزایه‌ به‌ ته‌نیا بۆ مۆبایله‌ نوێیه‌كانی كۆمپانیای هواوی ئه‌بێت و مۆبایله‌ كۆنه‌كان ئه‌م سزایه‌ نایانگرێته‌وه‌  و ئه‌توانن سوود له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی سیستمی ئه‌ندرۆید ببینن و ئه‌ندرۆیدیش به‌رپرسیاره‌تی ئاسایشی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ كۆنانه‌ی كه‌ سیستمی ئه‌ندرۆیدیان له‌سه‌ر جێگیره‌ ئه‌گرێته‌ ئه‌ستۆ و ئه‌لێت كه‌ چیتر پشتگیری مۆبایله‌ نوێیه‌كانی مه‌یت ٢٠ و مه‌یت ٢٠ پرۆ و پی ٣٠ و مۆبایله‌ نوییه‌كانی تری كۆمپانیای هواوی ناكا به‌لام مۆبایله‌ كۆنه‌كان ئه‌توانن به‌ ئه‌بده‌یت كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان سوود له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌ندرۆید ببینن.

سه‌رچاوه‌/  تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران