"سمكۆ محه‌مه‌د" كتێبێكی نوێى به‌چاپ گه‌یاند

خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و مه‌یدانی بۆ ئاین و ئایینزاكانی كوردستان

نووسه‌ر "سمكۆ محه‌مه‌د" دوا  كتێبی خۆی له‌ژێر ناوی "گوناح ئیمان" بڵاوكرده‌وه‌  

نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان سمكۆ محه‌مه‌د، كتێبێكی دیكه‌ی خسته‌ ناو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه‌، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌باره‌ی ئایین و گرووپه‌ ئیتنییه‌كانی كوردستان.

سمكۆ محه‌مه‌د، به‌ زاری كرمانجی گووت" ئه‌م كتێبه‌ بریتییه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و مه‌یدانی بۆ ئاین و ئایینزاكانی كوردستان، وه‌كو ئیزدی و كاكه‌یی و سابیئه‌ی مه‌ندائی و ئه‌رمه‌نی و هه‌قه‌ و قه‌ره‌ج".

له‌باره‌ی ناو نه‌هێنانی كریستانه‌كان له‌ كتێبه‌كه‌یدا، سمكۆ گووتی" هه‌ڵبه‌ت كریستیانه‌كان به‌ كلدو ئاشورییه‌وه‌، كه‌مینه‌ نین و ئایینزاش نین بۆیه‌ ناوی ئه‌وان نه‌هاتووه‌".

زیاتر گووتی " زیاتر له‌ 17 ساڵ كارم له‌سه‌ر كردوون، و له‌ كتیبخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێ، سوپاسی ئه‌كادیمای كوردیش ده‌كه‌م كه‌ ئه‌ركی له‌ چاپدانی گرته‌ ئه‌ستۆ".

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

داڕشتنه‌وه‌/ كامران