خزمه‌تگوزاری "ستارلینك"ی نوێ بۆ ئینته‌رنێت

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی ئایار

كۆمپانیای "Spacex"  یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی بۆ خزمه‌تگوزاری ستارلینك بۆ ئینته‌رنێت هه‌ڵدا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی ئایار، كۆمپانیای "Spacex" كه‌ له‌لایه‌ن بازرگانی به‌ناوبانگ ئیلۆن ماسك، خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، له‌ ئه‌ركێكدا بۆ هه‌ڵگرتنی 60 مانگی ده‌ستكرد مووشه‌كی "فاڵكۆن 9"ی له‌ فلۆریدا ته‌قاند به‌ره‌و خولگه‌یه‌كی نزم له‌ ده‌وروبه‌ری زه‌وی له‌پێناو خزمه‌تگوزاری "ستارلینك"ی نوێ بۆ ئینته‌رنێت.

به‌پێی ئاژانسی "رۆیته‌رز" مووشه‌كه‌كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ بنكه‌ی "كیپ كناڤیڕاڵ"ی ئاسمانیی هه‌ڵدرا بۆ ئاسمان.

جێی باسه‌، وابڕیاره‌ بوو ئه‌م مووشه‌كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی 16ی مانگی رابردوودا هه‌ڵبدرایه‌، به‌ڵام كۆمپانیای "Spacex" ئه‌و هه‌ڵدانه‌ی دواخست، كۆمپانیاكه‌ هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بوونی ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز له‌و شه‌ودا له‌ شوێنی هه‌ڵدانه‌كه‌ له‌ فلۆریدا.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی / كامران