به‌رپرسێكی ئێران : ده‌توانین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی نقوم بكه‌ین و له‌ناویان ببه‌ین

به‌ چه‌كه‌ نهێنییه‌كانمان


به‌پرسێكی سه‌ربازی ئێران ڕایگه‌یاند به‌ چه‌كه‌ نهێنییه‌كانمان ده‌توانین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی نقوم بكه‌ین و له‌ناویان ببه‌ین.

 به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌و چه‌كانه‌وه‌ بدات. ژه‌نه‌ڕاڵ مورته‌زا قوربانی ڕاوێژكاری سه‌ربازی ئێران به‌ ئاژانسێكی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند له‌ ناوه‌ندی ده‌ریا ده‌توانین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ تیمه‌كه‌ی و فڕۆكه‌كانی بكه‌ینه‌ ئامانج به‌ چه‌كی نهێنی. به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕۆیته‌رز ئیداره‌ی ئه‌مریكا پێش چه‌ند ڕۆژێك ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگر و بۆمبی بی په‌نجا و دووی بۆ كه‌نداوی عه‌ره‌بی ڕه‌وانه‌كردووه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی تاران، هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ كه‌ ئێران چه‌كی نهێنی نییه‌، ئه‌وه‌ ته‌نیا قسه‌ی به‌رده‌م مایكرۆفۆن و نمایشه‌. گوتیشیان چه‌ند پارچه‌یه‌كی ساخته‌یه‌ و له‌ وڵاتانی تر دروستكراوه‌ و دوره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

 به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نیوان ئێران و ئه‌مریكا واشنتن هێزی سه‌ربازی زیاتری ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران. هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی تاوانبار ده‌كات له‌و هێرشانه‌ی كه‌ به‌م دواییه‌ كرایه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان له‌ كه‌نداوی عومان له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات و ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاڕاسته‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی كران له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.

 لای خۆشییه‌وه‌ پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت گوتی جموجوڵه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئامانجی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه‌ نه‌ك هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ دژی ئه‌و وڵاته‌.