Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:35

ئەمریکا 1500 سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ئەمریكا ئێرانی بتۆمەتبار كرد
ئەمریكا 1500 سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
کوردستان TV
100%

ئەمریكا  بڕیاریدا 1500 سەربازی دیكە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات و لە هێرشكردنە سەر 4 كەشتییەكەی ئیماراتیش ئێران  تۆمەتبار دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەمریكا  بە فەرمی رایگەیاندووە كە 1500سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە كە دەیانەوێت پاراستنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستبەر بكەن و ناردنی ئەم ژمارە كەمەی سەربازانیش بۆ دەستبەركردنی پاراستنەكەیە .

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەمریكا  زیاتر لە 70.000  سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و لە نێوان میسر تا ئەفغانستان بڵاوەیان پێ كراوە.
لە لایەكی دیكەوە سەركردەیەكی سەربازی ئەمریكا  ئێرانی  بەوە تۆمەتبار كردووە دەستی لەو هێرشە هەبووە كە لەم مانگەدا بۆ سەر  4 كەشتی بازرگانی ئیمارات ئەنجام درا.

 

 

سوهێل تاهیر ... كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.