سامر غەزبان: داخستنی گەرووی ھورمز كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاڵۆگۆڕی بازرگانی عێراق ده‌بێت

رۆژانە 18 ملیۆن بەرمیل نەوت لەم رێگایه‌وه‌ ھەناردەی جیهان دەكرێت


وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند، داخستنی گەرووی ھورمز لەلایەن ئێرانەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 25 ی ئایاری 2019 سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی" گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و ئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاڵۆگۆڕی بازرگانی عێراق و ئەو وڵاتانە دەبێت، كه‌ لەرێگەی گەرووی ھورمزوە نەوت ھەناردە دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق ھەموو ھەوڵ و بژاردەیەك لەئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز دەگرێتەبەر و ئامادەشە رووبەرووی ئەو رووداوە ببێتەوە، لەھەمانكاتدا پێشبینی داخستنی گەرووی ھورمز ناكەن، چونكە زیانێكی زۆر بە ناوچەكە و تەواوی جیھان دەگەیەنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانە 18 ملیۆن بەرمیل نەوت لەرێگەی ھورمزەوە ھەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.

و: سامان زاهیر