بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی رێوڕەسمی كۆتاییهێنان بە خولێكی هێزی پێشمەرگە كوردستان بەڕێوە چوو

لە بنكەی مەشقی پیادەی هەولێر


ڕۆژی شەممە 25ـی 5ـی 2019 سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێوڕەسمی كۆتایهێنان لە خولی سێی لیوای دووی هێزەكانی هەشتای هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادە بوو.

 ئەو مەراسیمە لە بنكەی مەشقی پیادەی هەولێر، فێرگەی باپشتیان بەڕێوەچوو.

لەو مەراسیمەدا وتاری فەرماندەی هێزەكانی هەشتا و فەرماندەی بنكەی مەشق خوێندرایەوە و هەروەها ڕێپێوانی سەربازیی و نمایشی كۆماندۆ و تابلۆی چەك و نمایشی كۆنگ فۆ لە لایەن پێشمەرگە بەشداربووەكانی خولی سێی مەشق و ڕاهێنان ئەنجام درا.

1

 

1

 

 


1