وەزارەتی ئەوقاف: ئەگەر ئێوارەی 3ی حوزەیران مانگ بەبەڵگەوە بینرا، 4ی مانگ دەبێتە جەژن

لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆدەبێتەوه‌

بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لیژنەی باڵای بینینی مانگ رۆژی 3ی حوزەیران کۆدەبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەت لە 3ی حوزەیران بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدات و ده‌ڵێت ھیچ لایەنێكی دیكە دەسەڵاتی دیاركردنی ڕۆژی جەژنی نییە.

گوتیشی، ئەگەر ئێوارەی 3ی حوزەیران مانگ بەبەڵگەوە بینرا، چواری مانگ دەبێتە جەژن، ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا پێنجی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو عەرەبستانی سعودیە لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی خشتەی ڕۆژمێری كۆچییەوە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی بە 5ی حوزەیران دیاری كرد.

پ: سامان زاهیر