دیانا یاسترێ مسكای ئۆكرانی گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسی

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان

كچه‌ یاریزانی ئۆكراینی دیانا یاسترێ مسكا گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان

 له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یاسترێمسكای ته‌مه‌ن نۆزده‌ ساڵ و پۆلێنكراوی چلویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو ‌ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار له‌ ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه

 یاسترێ مسكا هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی سێیه‌م نازناو له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی ده‌دات و له‌ یاری كۆتایشدا، ڕووبه‌ڕووی كارۆلین گارسیای فه‌ڕه‌نسی ده‌بێته‌وه، جێگای باسه‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ وه‌ك دوایین ئاماده‌كاری كچه‌ یاریزانانی تێنسه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی رۆلان گارۆس