پڕۆژه‌ی دروستكردن و به‌رفراوانكردنی یاریگاكانی پاڵه‌وانێتی ڕۆلان گارۆس به‌رده‌وامه

نزیكه‌ی 10 مانگه‌


 نزیكه‌ی 10 مانگه‌ پڕۆژه‌ی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌و به‌رفراوانكردن و په‌ره‌پێدانی یاریگاكانی پاڵه‌وانێتی  ڕۆلان گارۆس له‌ پاریس به‌رده‌وامه

 ڕێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ یاریگایه‌كی نوێیان به‌ناوی كچه‌ تێنسزانی كۆچكردوو سیمۆن ماتیۆی فه‌ڕه‌نسی دروستكردووه‌ كه‌ سێیه‌م یاریگای ڕۆلان گارۆسه‌ شوێنی پێنج هه‌زار ‌كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، هاوكات یاریگای سه‌ره‌كی فیلپ شارتی به‌ شێوازێكی تایبه‌ت نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، ئه‌م یاریگایه‌ له‌ سه‌ره‌تای هاوینی پارساڵ به‌ته‌واوی ڕوخێنراو له‌سه‌ر شێوازو پێوه‌ری سه‌رده‌میانه‌ دروست كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بنمیچی یاریگاكه‌ كه‌ توانای كرانه‌وه‌و داخرانی هه‌یه، ئه‌مساڵ ناكه‌وێته‌ كارو له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت