ئیدی كۆهین : ئیسرائیل چه‌ند خاڵێكی حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومانكردووه‌

ئه‌مه‌ی دواتریش گه‌وره‌تره‌

ئیدی كۆهین ، توێژه‌رو لێكۆڵه‌ری ئیسرائیلی رایگه‌یاند: چه‌كی ئاسمانی وڵاته‌كه‌م چه‌ند خاڵێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان له‌ پارێزگاری ئه‌نبارو سه‌رسنووری سوریا بۆردوومان كردووه‌.

كۆهین كه‌ به‌كه‌سێكی نزیك له‌بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئیسرائیل داده‌ندرێت، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا نووسیویه‌تی: ساڵی رابردوو هێزه‌كانمان چه‌ند خاڵێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان له‌ ئه‌نبارو سه‌ر سنووری سوریا بۆردوومان كردووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێمه‌ له‌ ئیسرائیل دوو دڵ نین له‌ بۆردومانكردنی هه‌ر تیرۆریستێك له‌سه‌ر رووی گۆی زه‌وی و ئه‌مه‌ی دواتریش گه‌وره‌تره‌.

787

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار