مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی وه‌ن پڵاس OnePlus 7 Pro دووچاری گرفتێكی بێزاركه‌ر ئه‌بێته‌وه‌!

سكالایان به‌رز كردۆته‌وه‌ بۆ كۆمپانیاكه‌

به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی OnePlus 7 Pro دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ست لێدان بونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕوونمای مۆبایله‌كانیان.

مۆبایه‌له‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی كۆمپانیای وه‌ن پله‌س OnePlus 7 Pro كه‌ تازه‌ راگه‌یێندراوه‌ به‌ نرخێكی زۆر به‌رزه‌وه‌ ، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ كریاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی مۆبایله‌كه‌ سكالایان به‌رز كردۆته‌وه‌ بۆ كۆمپانیاكه‌ كه‌ گوایه‌ ڕوونمای مۆبایله‌كه‌ تووشی كێشه‌یه‌كی بێزاركه‌ر بۆته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتێك مۆبایله‌كه‌ كوژابێته‌وه‌ و به‌ پاڵ كه‌وتوویی دانرابێته‌ سه‌ر زه‌وێ چه‌ند هێلێك له‌سه‌ر ڕوونماكه‌ به‌ده‌ر ئه‌كه‌ون .

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌ن پڵه‌س به‌ تۆڕی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ندرۆید پۆلیسی وت كه‌ ئه‌وان ئاگاداری ئه‌م كێشه‌یه‌ن و له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی و هه‌روه‌ها كۆمپانیای ناوبراو به‌ به‌كارهێنه‌رانی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م مۆبایله‌ت كریوه‌ و دووچاری ئه‌م كێشه‌یه‌ بویته‌وه‌ ئه‌وا خه‌متان نه‌بێ چونكه‌ كێشه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م هێڵانه‌ هێنده‌ گه‌وره‌ نییه‌ و ئه‌كرێ له‌ دوای ناردنی وه‌شانێكی نوێ چاره‌سه‌ر بكرێ و باشتر له‌ جاران كار بكا.

به‌لام وا ده‌رناكه‌وێت كه‌ ئه‌م گرفته‌ كار له‌هه‌موو مۆبایله‌كانی وه‌نپلاس بكا له‌ جیهاندا و پێده‌چێ ئه‌م گرفته‌ ته‌نیا  به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌ران بگرێته‌وه‌ .

ئایا تۆی به‌كارهێنه‌ری مۆبایلی هۆشمه‌ندی OnePlus 7 Pro دووچاری ئه‌م كێشه‌یه‌ بویته‌وه‌؟

 سه‌رچاوه‌/  تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران