ئه‌ناستازیا بۆتابۆڤا روسی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌نجیلیك كیربری ئه‌ڵمانی تۆماركرد

له‌میانى به‌رێوه‌چوونی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م


له‌ده‌ستپێكی ‌ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی فه‌ره‌نسای كراوه‌ئه‌نجامێكی پێشبینی نه‌كراو به‌دیهات كاتێ ئه‌نجیلیك كیربری ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ده‌ستی كچه‌تێنسزانی تازه‌پێگه‌یشتووی روسی ئه‌ناستازیا بۆتابۆڤا دووچاری دۆراندن هات

 جێی ئاماژه‌یه‌ بۆتابۆڤا هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار ، شه‌ش دوو برده‌وه‌و كیربری ئه‌لمانی هه‌ر له‌قۆناغی یه‌كه‌می ركابه‌ریه‌كان دوورخسته‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ بۆتابۆڤا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌می فه‌ره‌نسای كراوه‌، له‌یاریه‌كی دیكه‌دا كچه‌پاڵه‌وانی پێشوو گاربین مۆگۆرۆزا به‌ئه‌سته‌م سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كچه ‌تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی تیلۆر تاون سیند به‌ده‌ست بێنێت، له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تاون سیند براوه‌ بوو به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، له‌به‌رامبه‌ردا گاربین توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و سێیه‌م بباته‌وه‌ ، شه‌ش دوو ، شه‌ش دوو

 پێویسته ‌بوترێت گاربین مۆگۆرۆزا به‌ر له‌سێی ساڵ براوه‌ی نازناوی فه‌ره‌نسای كراوه‌ بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كارۆلینا بلیسكۆڤای خاوه‌ن پۆلینی دووه‌م به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ له‌ مادیسۆن برینگلی ئه‌مه‌ریكی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو ، شه‌ش سێێ، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یاری داهاتووی بلیسكۆڤا له‌قۆناغی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر كریستینا كوكوفا ده‌بێت.