كۆمپانیای "ئه‌پڵ" نه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌ ئامێره‌كانی "iPod" راگه‌یاند

دوو هێنده‌ی ئامێره‌كانی پێشوو خێراترن

كۆمپانیای "ئه‌پڵ" هه‌وادارانی به‌ به‌رهه‌مه‌كانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد، كاتێك نه‌وه‌ی حه‌وته‌می له‌ ئامێره‌كانی "iPod Touch" ئاشكراكرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك چاوه‌ڕێی ڤێرژنه‌ نوێیه‌كه‌یان ده‌كرد.

پسپۆڕانی كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، ئامێره‌ نوێیه‌كانی "iPod" نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی ئامێره‌كانی پێشوو خێراترن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چاره‌سه‌ری A10 Fusion كه‌ له‌ مۆبایله‌كانی "iPhone7" و "7Plus"یش هه‌یه‌.

ئه‌م ئامێرانه‌ ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ ته‌كنیكه‌ به‌رده‌سته‌كان و، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان "Group Face Time" كه‌ تایبه‌تكراوه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ كۆمه‌ڵ و، ته‌یاركراوه‌ به‌ خزمه‌تگوزاری Apple Music و iTunes Store و، له‌توانایدایه‌ كۆنتڕۆڵی بڵندگۆكانی ده‌نگ و، ئامێره‌كانی دیكه‌ی ماڵ و كۆنێكت له‌گه‌ڵ هێڵی ئینته‌رنێت بكات.

كڕیار ده‌توانێت له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی كۆمپانیای "ئه‌پڵ" یان له‌ ماركێته‌كانی "ئه‌پڵ" ئه‌م ئامێرانه‌ بكڕێت.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

 كوردستان تیڤی/ كامران