فێستیڤالی رەنگەکان لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا به‌ڕێوه‌چوو

بەشداربووان بە رەنگکردنی یەکتر کاتێکی خۆشیان بەسەر برد

فێستیڤالی رەنگەکان کە بە"Dream of Color Fest"یش ناسراوە لە شاری ئەنتاڵیای وڵاتی تورکیا ئەنجامدرا و بەشداربووان بە رەنگکردنی یەکتر کاتێکی خۆشیان بەسەر برد. 

چالاکییەکە لە کەناراوی لارای شارۆچکەی موراتپاشای ئەنتاڵیا بە بەشداری زیاتر لە حەوت ھەزار کەس کە گەشتیارانی بیانیشی تێدابوو، ئەنجامدرا. 

بەشداربووان لە دەروازەی چالاکییەکەدا تۆزی بۆیاخیان کڕی کە لە رەنگەکانی شین، پەمبە، مۆر، زەرد و سوور پێکھاتبوو. دواتریش بە ھاویشتنی ئەو تۆزانە بۆ سەر یەکتر کاتێکی خۆشیان بەسەربرد. 

راشگەیەندرا کە ئەو تۆزەی بۆیاخ لە نیشاستەی گەنمەشامی دروستکراوە و بە تەواوی ئۆرگانیکە. 

ھاوکات یەکێک لە رێکخەرانی فێستیڤالەکە بە ناوی فەتۆش کۆسە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەوەتەی ساڵی ٢٠١٦وە ئەو فێستیڤالە رێکدەخەن و ساڵی رابردووش میوانداری چوار ھەزار و ٨٠٠ کەسیان کردووه‌.