ئه‌مرۆ شانۆگه‌ریی (پلانی پیره‌كان) نمایش ده‌كرێت

له‌ ھۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی

بڕیار وایه‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2019/6/10، شانۆگه‌ریی (پلانی پیره‌كان) له‌ ھۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایش ده‌كرێت.

شانۆگه‌ریی (پلانی پیره‌كان) به‌ هاوبه‌شی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند نه‌ھرۆ محه‌مه‌د و كه‌مال عه‌لی، كاری نووسین و ده‌رھێنانیان بۆ شانۆگه‌رییه‌كه‌ كردووه‌، چه‌ند ڕۆژێكه‌ ستافی شانۆگه‌رییه‌كه‌ خه‌ریكی پڕۆڤه‌كردنن، بڕیار وایه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ شانۆگه‌رییه‌كه‌ نمایش بكرێت.

سه‌رچاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامران