باڵیۆزی بەنگلادیش لە بەغدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

زیاتر له‌ 1500 کرێکاری بەنگلادیشی لە هەرێمی کوردستان كار ده‌كه‌ن

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی بەنگلادیش لە بەغدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات.

ئەبو مەکسود، باڵیۆزی بەنگلادیش لە بەغدا لە نامەیەکیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی'' بەبۆنەی بوونت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم و دڵنیام لە ژێر رێنمایی و هەروەها روانینی تۆ کوردستان بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن و بەرەوپێشچوون''.

باڵیۆزی بەنگلادیش لە بەغدا لە نامەکەدا دەنووسێت" جێی خۆشحاڵییە کە بەنگلادیش و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی برایانەی زۆر باشیان هەیە، ئەمەش لەسەر بنچینەی خواست و کولتوور و هەروەها چارەنووسی هاوبەش".

ئەبو مەکسود لە نامەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، کە زیاتر لە هەزار و 500 کرێکاری بەنگلادیشی لە هەرێمی کوردستان هەن، کە ئەمەش خزمەت بە ئابووری هەرێمی کوردستان و هەروەها بەنگلادیشیش دەگەیێنێت.

هەروەها نووسیوویەتیشی ''چاوم لەوەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان لە داهاتوودا لە نزیکەوە بەیەکەوە کاربکەین''.

لە نامەکەیدا هیوای تەندرووستییەکی باش و تەمەندرێژی و خۆشبەختی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خانەوادەکەیی و هەروەها خەڵکی هەرێمی کوردستان خواستووە.

ktv