مانگی‌ داهاتوو سیسته‌می‌ ئێس 400 راده‌ستی‌ توركیا ده‌كرێت

راهێنانی سەربازانیش لەسەر سیستەمەكە كۆتایی هاتووە


کۆشکی کرملن رایگەیاند مانگی تەموزی داهاتو سیستمی بەرگری موشەکی (S-400) رادەستی تورکیا دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هارتس، ئەمڕۆ سێشەمە یوری یوشاکۆف جێگری بەڕێوەبەری کرملن رایگەیاند روسیا مانگی تەموزی داهاتوو سیستمی بەرگری موشەکی (S-400) رادەستی تورکیا دەکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، راهێنانی سەربازانی توركیا لەسەر سیستەمەكە كۆتایی هاتووە.

رێکكەوتنی تورکیا بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی (S-400) لەگەڵ رووسیا  ئەمریکای توڕەکردووە و هەڕەشەی دوورخستنەوەی تورکیا لەپڕۆگرامی فڕۆکەی (F-35) دەکات.

قسەكانی راوێژەكارەكەی كرملن دوای ئەوەدێت، واشنتۆن  به‌م دواییانه‌  بژارده‌یه‌كی‌ باشتری‌ خسته‌ به‌رده‌م ئەنقەرە له‌ به‌رامبه‌ر پاشگه‌زبونه‌وه‌ی‌ له‌ كڕینی‌ ئه‌و سیستمه‌ بەرگرییەی رووسیا.