سووده‌كانی  خواردنی زه‌یتوون  بزانه‌

كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات

زه‌یتوون به‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین ئه‌و رووه‌كانه‌ ده‌ژمێردێت كه‌ مرۆڤ ناسیویه‌تی و چاندویه‌تی و سوودی لێوه‌رگرتووه‌، زه‌یته‌ به‌نرخه‌كه‌ی ده‌رهێناوه‌ و له‌ خواردن و ده‌رمانسازیدا به‌كاریهێناوه‌.

له‌ په‌رتووكه‌ كۆنه‌كاندا هاتووه‌، رۆنی زه‌یتوون گوزارشت بووه‌ له‌ هێمای پاك و چاكه‌، داره‌كه‌شی گوزارشت بووه‌ له‌ ئاشتی و كامه‌رانی. سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی وه‌ك مادده‌یه‌كی خۆراكی، هاوكات وه‌ك سووته‌مه‌نی به‌كارهاتووه‌ بۆ رووناككردنه‌وه‌ی په‌رستگاكان.

زه‌یتوونی سه‌وز هێزی پیاو زیاتر ده‌كات و، زه‌یتوونی ره‌شیش بۆ ئافره‌تان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه‌، زه‌یتوون كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی مێشك و به‌رگری ده‌كات له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی كالیسیۆم به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان كه‌ خانه‌ی گه‌شه‌كردنی مێشكیان نوێ ده‌كاته‌وه‌.

به‌و پێیه‌ی زه‌یتوون دژه‌ ئۆكسیده، تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی پرۆستات، گه‌ده‌، په‌نكریاس، هه‌روه‌ها دڵ و ده‌ماره‌كان و، مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ گوشاری ده‌روونی.

به‌هۆی بوونی ڤیتامین A، مرۆڤه‌ به‌ساڵاچووه‌كان له‌و نه‌خۆشییانه‌ ده‌پارێزێت كه‌ به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌، وه‌ك نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌.

له‌ سووده‌ گرنگه‌كانی زه‌یتوون:

یه‌كه‌م: له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌تپارێزێت.

دووه‌م: له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت.

سێیه‌م: كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.

چواره‌م: په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

پێنجه‌م: نه‌رمكه‌ره‌وه‌یه‌ و قه‌بزی ناهێڵێت.

شه‌شه‌م: ئازارشكێنه ‌و هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

حه‌وته‌م: رێ له‌ پووكانه‌وه‌ی ئێسكی مرۆڤه‌كان ده‌گرێت.

هه‌شته‌م:دژه‌ئۆكسێنه‌ و جه‌سته‌ ده‌پارێزێت له‌ كاریگه‌رییه‌ زیانبه‌خشه‌كانی ژه‌هره‌كان.

نۆیه‌م: مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ گوشاری ده‌روونی.

ده‌یه‌م: مرۆڤه‌ به‌ساڵاچووه‌كان له‌و نه‌خۆشییانه‌ ده‌پارێزێت كه‌ به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌، وه‌ك نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌.

یازده‌یه‌م: مرۆڤ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی پرۆستات، گه‌ده‌، په‌نكریاس، هه‌روه‌ها دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌پارێزێت.

دوازده‌یه‌م: كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی مێشك و به‌رگری ده‌كات له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی كالیسیۆم به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان كه‌ خانه‌ی گه‌شه‌كردنی مێشكیان نوێ ده‌كاته‌وه‌..

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

داڕشتنه‌وه‌ی / كامران