ئافرەتێک بەکوژراوی لەناو مالەکەی دۆزرایه‌وه‌

لە رواندز


ڕاید سەعدون هاودیانی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، كاتژمێر ٢:٣٠ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 11 ى 6 ى 2019 ،   پۆلیس ئاگادار کرایه‌وه‌  لە رووداوێک لە گەرەکی کانی ناو قەزای رواندز بە بونی لاشەیەک دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوینی رووداوەکە دەرکەوت ئافرەتێک بە ناوی ( أ , ک , ص ) بە کوژراوی لە ناو ماڵی خۆی کەوتوە 


وته‌بێژى پۆلیس ده‌شڵێت لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسی رواندز و دیتنی لاشەکە دەردەکەوێت کوژراوە و دەموچاوی قوربانیەکە شێوێندراوە , بۆ زانینی هۆکار و شێوازی تر بۆ قۆناغەکانی تری لێکۆڵینەوە تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی لە هەولێر کراوە

راشیده‌گه‌یه‌نێت ، تائێستا هۆکاری کوشتنی دیارنیە لێ کۆلینەوە بەردەوامە. 

ئه‌بوبه‌كر سلێمان