له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی رابردوو، مقه‌ده‌م ئه‌حمه‌ه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی خۆیه‌تی له كارگێری ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، مقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د ، ده‌رچووی كۆلیژی سه‌ربازیی زاخۆ‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی سه‌ربازی و ده‌رچووی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شی كۆمه‌ڵناسی بوو. ، ئه‌فسه‌رێكی به‌تواناو چالاك و دڵسۆز بوو له ئه‌ركه‌كه‌یدا و له‌ناو هه‌ڤاڵان و هاوئه‌ركه‌كانیدا خۆشه‌ویست بوو.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌شڵێت ، کۆچکردنی لە ناکاوی ناوبراو بووە مایەی دڵگرانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی هاوڕێی و بەم بۆنە خەمناکەوە هەمووان پرسە و سەرەخۆشی لە هاوسەر و مناڵەکانی و کەسوکاری کۆچکردوو دەکەن.
مقه‌ده‌م ئەحمەد، لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٧ و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە و، دانیشتووی شارۆچکەی بنەسڵاوە بوو.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.