ساڵی داهاتوو ناسا گه‌شتیاران ده‌نێرێت بۆ بۆشایی ئاسمان

ساڵانه‌ دوو گه‌شتی تایبه‌ت بۆ بۆشایی ئاسمان ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت

ناسا له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، له‌ ساڵی ٢٠٢٠ه‌وه‌ ده‌ستده‌كه‌ن به‌ ناردنی گه‌شتیاران بۆ سه‌ر وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ساڵانه‌ دوو گه‌شتی تایبه‌ت بۆ بۆشایی ئاسمان ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت و هه‌موو گه‌شتێك ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌م گه‌شتانه‌ هه‌رزان نابن، هه‌موو شه‌وێك مانه‌وه‌ له‌سه‌ر وێستگه‌كه‌ بۆ هه‌موو سه‌رنشینێك ٣٥ هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت.

به‌رپرسی سه‌ره‌كیی دارایی ناسا ڕایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌یه‌، ناسا وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كاته‌وه‌ و بۆ له‌مه‌ودوا سوودی دارایی و بازرگانیی لێ وه‌رده‌گیرێت.”

ناسا داوای له‌ هه‌ردوو كۆمپانیای بۆینگ و سپه‌یس ئێكس كردووه‌ كه‌ له‌م جۆره‌ پرۆگرامانه‌دا یارمه‌تییان بده‌ن و ئه‌و دوو كۆمپانیا گه‌ورانه‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ كار له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی پێش ساڵی نوێ تاقیكردنه‌وه‌ی پێ بكرێت

سه‌رچاوه‌/ ئاشتی

كوردستان تیڤی/ كامران