له‌ فه‌رەنسا ئه‌نیمه‌یشنی" كوڕی ده‌ریا" خه‌ڵاتی تایبه‌تی شاری ئه‌نسی برده‌وه‌

له‌ ده‌رهێنانی "عه‌باس جه‌لالی یه‌كتا"

فلیمی ئه‌نیمه‌یشێنی "كوڕی ده‌ریا" له‌ ده‌رهێنانی "عه‌باس جه‌لالی یه‌كتا" بوو به‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی تایبه‌تی شاری ئه‌نسی له‌ به‌شی پانۆڕامای كورته‌ فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "ئه‌نسی" له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.

په‌نجا و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی ئه‌نسی ٢٠ تا ٢٥ی جۆزه‌ردان له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ چوو و تێیدا فیلمی ئه‌نیمه‌یشینی "كوڕی ده‌ریا" له‌ ده‌رهێنانی عه‌باس جه‌لالی یه‌كتا خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی برده‌وه‌.

ئه‌مساڵ ٣ هه‌زار و ٦٩ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن له‌ ٩٤ وڵات داوای به‌شداریی له‌ ئه‌نسی ٢٠١٩ بوون كه‌ به‌ گشتیی ٢٠٠ فیلم له‌ به‌شه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی فێستیڤاڵ وه‌رگیران و چوونه‌ سه‌ر په‌رده‌ی زیوین.

له‌ به‌شی پانۆڕامای كورته‌ فیلمی ئه‌نسی ٢٣ فیلم له‌ وڵاتانی ئێران، كۆڕواسی، ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، بڕازیل، چین، پێرو، یوونان و ... به‌شدار بوون.

له‌ ئێرانه‌وه‌ سێ ئه‌نیمه‌یشێن به‌ ناوه‌كانی گورگ، كوڕی ده‌ریا و برسیه‌تی، به‌شدارییان كرد له‌م فێستیڤاڵه‌دا وه‌كوو دیار و ناودارترین ڕووداوی ساڵانه‌ی سینه‌مای ئه‌نیمه‌یشێن له‌ ئاستی جیهان.

له‌باره‌ی فیلمی كوڕی ده‌ریا هاتووه‌: ژن و مێردێك له‌ گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یان، له‌ سه‌ر دیوارێك ده‌ژین، بوونی كوڕه‌كه‌ هێدی هێدی له‌ ژیانی ئه‌واندا گۆڕانكاریی به‌دی دێنێت.

  سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

داڕشتنه‌وه‌/ كامران