سبه‌ى مووچه‌ی ئه‌م شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت

موچه‌ى خانه‌نشینانیش دابه‌شده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند  سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌20 ى 6 ى 2019 مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى  بازرگانى  ، رۆشنبیری و لاوان ،  ئاوەدانکردنەوە دابه‌شده‌كرێت


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى هه‌ر سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ى 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان  دابه‌شده‌كرێت


سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ ده‌شڵێت له‌هه‌مان رۆژدا موچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ و له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى دابه‌شده‌كرێت 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز