دۆناڵد تره‌مپ: هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی ده‌ركردنی ملیۆنه‌ها كۆچبه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات

به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی ئه‌مریكا

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ پرۆسه‌ی ده‌ركردنی ملیۆنه‌ها كۆچبه‌ر كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی ئه‌مریكا، ده‌ست پێ ده‌كات.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌ی پارێزگاری گومرك و كۆچبه‌ری ئه‌مریكا "ICE" ده‌ست ده‌كات به‌ پرۆسه‌ی ره‌وانه‌ كردنه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها بیانی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ .

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌خێرایی ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌شڵێت "مه‌كسیك به‌ به‌كارهێنانی یاسای كۆچ كارێكی زۆر باشی كردووه‌.