له‌ سالى 2018 و 2019دا رێژه‌ى په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا به‌رز بووته‌وه‌

ژمارەی پەنابەران لە جیهان 70 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاندووه‌

نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكراى ده‌كات، لە ساڵی 2018دا ژمارەی كۆچبەران لە جیهاندا گەیشتووەتە 70 ملیۆن كەس، ئەم ژمارەیەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوودا پێوانه‌یه‌كى به‌رزى تۆمار كردووە.

كۆمسیۆنی پەنابەرانى سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاندووە كە ژمارەی پەنابەران لە جیهان گەیشتووەتە 70 ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار كەس و رۆژانەش ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاتر ده‌بێت.

به‌پێى راپۆرتى كۆمسیۆنی پەنابەرانى سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2017 ژمارەی پەنابەران 65 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س بووه‌و له‌ سالانى پێشتریشدا كه‌متر بووه‌، به‌لام له‌ سالى 2018 و 2019دا رێژه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌لكشاندایه‌ و ته‌نها لە وڵاتی فەنزوێلا نزیكەی نیو ملیۆن كه‌س بۆ ده‌ره‌وه‌ى وولات كۆچیان كردووە.