Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:38

100 کیلۆ گۆشت لەناوبرا

گۆشت نابێت زیاتر لە 2 كاتژمێر لەپلەی گەرمی ژووردابنرێت كە كەمتر لە 25 پلەیە
کوردستان TV
100%


 لیژنەی تەندروستی و خۆراكی بەشی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی  رایده‌گه‌یه‌نن ، سەردانی ناحیەی خەلەكان كرا بەمەبەستی دڵنیابوون لە خواردن و خواردنگانەی سنورەكە.

لیژنەكە گۆشت فۆشەكانی ناوچەكە و سەر شەقامەكانیان بەسەركردەوە لەگەڵ كوشتارگەی خەلەكان بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی و كاری یاسای لەگەڵ ئەو خواردنگە و گۆشت فرۆشانەی سنوورەكە، بەتایبەتی ئاگاداربونیان لەبەرزی پلەی گەرمی و بوونی ژینگەیەكی نەگونجاو كەبەهیچ جۆرێك ڕێگە پێدراو نیە گۆشت فرۆشەكان گۆشت لەدەرەوەی ئامێری ساردكەرەوە لەسەر شەقامەكان دابنێن، چونكە بەپێی یاسای سەلامەتی خۆراك گۆشت نابێت زیاتر لە 2 كاتژمێر لەپلەی گەرمی ژووردابنرێت كە كەمتر لە 25 پلەیە، لەبەرئەوەی پلەی گەرمی بەرز دەبێتە هۆی خراپ بوونی بەرهەمەكانی گۆشت.

لەو بارەیەوە لەشكر حەمید سەرپەرشتیاری لیژنەكانی  تەندروستی و خۆراكی بەشی پشكنین و بەدواداچوون رایگەیاند: لەو سەردانەیاندا بڕی زیاتر لە 100 كیلۆ گۆشت لە ناوبراو 7 پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەو شوێنانە كرا كە سەرپێچی رێنمایەكانیان كردبوو و هەروەها 15 شوێن دوا ئاگاداركرنەوەیان پێدرا.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.