نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێم ئامادەیه‌ سەرجەم کێشە ھەلپەسێردراوەکان لەگەڵ عێراق بەپێی دەستوور چارەسەر بکات

3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق پێشوازییان له‌سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان كرد

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌   ، كه‌ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ  سەرۆک وەزیران، سەرکۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوومەوە 

سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، له‌كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراقدا دووپاتم کردەوە کە ھەرێمی کوردستان ئامادەیە سەرجەم کێشە ھەلپەسێردراوەکانی لەگەڵ حکومەتی فێدرالی عیراق بەپێی دەستوور چارەسەر بکات و له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی بکه‌ین.

نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 20 ى 6 ى 2019 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا  ، دواتر له‌گه‌ڵ  هه‌ریه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق  ، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆمار و د. محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى كۆبۆوه‌

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز