شاندێكی دارایی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان حكومەتی هەرێم و فیدراڵدا هەیە

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دوای پێكهێنانی كابینەی نوێ، شاندێكی باڵای دارایی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن بۆ رادەستكردنی میلاكاتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان. 

د. ئەحمەد سەفار سەرۆكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند: "لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوای میلاكی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەمەش بە مەبەستی وردبینیكردن و دڵنیابوون لێی، كە قازانجی بۆ هەرێمیش دەبێت، چونكە ئێستا حكومەتی فیدراڵ كار بەو میلاكە دەكات كە پێش ساڵی 2012 بە دەستیان گەیشتووە، تەنها فەرمانبەرانی شارستانی تێدایە كە 682 هەزار كەسن، بەبێ هێزەكانی پێشمەرگە. 

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد كە لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان حكومەتی هەرێم و فیدراڵدا هەیە، بۆیە پێشبینی دەكەین بە چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، زۆربەی كێشە داراییەكان چارەسەر بكرێن.