كه‌شناسی عێراق: پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌گاته‌ 50 پله‌

له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردووه‌ كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بگاته‌ 50 پله‌ی سه‌دی.

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری عێراق  به‌رز بوونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ و ده‌گاته‌ 50 پله‌ی سه‌دی.

هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ پێشبینی كردووه‌ كه‌پله‌كانی گه‌رما له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق به‌رز ببێته‌وه‌و له‌به‌غدا بگاته‌ 45 پله‌ی گه‌رمی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیای عێراق