ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه قۆناغه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی راگه‌یه‌ندراو و وه‌زیری په‌روه‌رده داوای له دایك و باوكان كرد به‌هۆی نمره‌وه فشار نه‌خه‌نه سه‌ر رۆڵه‌كانیان.
لەمیانەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆڵی نۆ و 12ی ئامادەیی كە ئێوارەی ئەمڕۆ راگەیەنرا، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، داوا لە كەسوكاری قوتابیان دەكەین پاڵەپەستۆ نەخەنە سەر ڕۆڵەكانیان و سەركەوتن پێوەندی بە نمرەی بەرزەوە نییە و دنیا بە ئەنجامی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ كۆتایی نایەت.
وەزیری پەروەردە گوتی، لەماوەی چوارساڵی ڕابردوو تەنگژەی زۆر ڕووی لە كوردستان كردووە، بەڵام زۆربەی ئەو تەنگژانەمان تێپەڕاند و پەروەردە بە پڕۆسەیەكی قورس‌دا تێپەڕبوو.
ڕوونیشی كردەوە كە پڕۆژە یاسایەك پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان كراوە تایبەت بە كەرتی پەروەردە كە بەپەسەندكردنی مۆدێلێكی تری پەروەردە لە كوردستان دروست دەبێ. هەروەك ئاماژەی بەوە كرد كە نەبوونی بودجە كاریگەری لەسەر ژێرخانی پەروەردە هەبووە.
پشتیوان سادق سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد كە بەردەوام پشتیوانی پەروەردەی كردووە و ڕێی نەداوە پڕۆسەكە بوەستێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتیشی: هه‌موو ساڵێك پروپاگه‌نده هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م شتانه نه‌بۆته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا زیاتر له 100 باڵه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ییمان دروست كردووه، دوو هه‌زار باڵه‌خانه‌شمان نۆژه‌نكردۆته‌وه.
گوتیشی بۆ سه‌رجه‌م زمانه‌كان 2 هه‌زار و 700 پرسیار دانراوه و ته‌نها 17 پرسیاریان شایه‌نی ئه‌وه بوون پێداچونه‌وه بوون و قه‌ره‌بووی خوێندكاران و قوتابیانیش ده‌كرێته‌وه و نزیکەی 3 هەزار خوێندکاریش نمرەی 90 بۆ 100یان هێناوە.
وه‌زیری په‌روده له باره‌ی رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌مساڵ، له خولی یه‌كه‌م، 48%ـه و روونیشی كرده‌وه پار 28% و پێراریش 25% بووه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌رچووان.
له‌سه‌ر ئاستی وانه‌كانیش، وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند، رێژه‌ی ده‌رچوون به‌رزه له به‌شی زانستی، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
زینده‌زانی 76.5% ، كوردی 90.22% ، بیركاری 59% ، عه‌ره‌بی 90.58% ، كیمیا 85% ، ئینگلیزی 59% ، فیزیا 69%.
له كۆتاییدا وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: ئێمه پاڵپشتی هه‌موو قوتابی و خوێندكاران ده‌كه‌ین ده‌ست خۆشی له لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كانیش ده‌كه‌م، ماندووبوونێكی زۆریان كێشا، سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك كه یارمه‌تی ده‌رمان بوون له پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی ئه‌زموونه‌كان.
لەم لینکه‌ی خواره‌وه ناوەکەت بدۆزرەوە:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.